دڵێكى وام ئـــــەمـــن نـــــــاوێ بە نــــــاڵەى بێدڵان نەگرى
وەكو شەونم لەسەر خونچەى گوڵان و بولبولان نەگرى
وەكــــــــو بولبول نـــەبێتــــە عاشقى گــوڵ، دڵ بەكــــار نایە
ئـــــــــــەگەر شێتانە سبحەینان نەچێتە سەر چڵان نەگـــرى
لـە بەهرەو شەوق و زەوق و خێرو خۆشى دورەماڵ كاول
دڵـــى وا بێ ئەویــــن جــــــارێك بەحــــاڵى عــــاشقان نەگــرى
شــــەوێ تـــــا ڕۆژ دەنــــاڵێنن لــــەگەڵ تــەیرى شەوا جوتـــن
دڵــى وام بــــــۆ چیە بــــۆ وان شەوێ تـــــا بـــەربەیــان نەگرى
شەوانـــە مـــەل دەخـــوێنن بــــۆ ئـــــەوانـــــەى دڵ بریندارن
دڵـــــم نــــــاوێ بـــە دەنگى پڕ لــــەسۆزى وان شەوان نەگرى
بـــە هات و چوونى شێت و پێتى دڵ با پێكەنین گەر، شەو
بــــە ئـــــامـــــۆژگــــارى زانــــایــــانى پیرو عـــاقــــڵان نــــەگـــرى
لــــــە مـــــاڵێ قــەت شەوانـــە ئۆقرە ناگرێ ناسرەوێ تــــاوێ
"ئیمامى" تــــا سبـەینێ زوو نـــەچــێتە نێو گـــوڵان نـــەگـــرى
خـــەت و خـــاڵا و زولف و برژۆڵ لــــــەنزیک چـــــــاوی مەستە
هەموو زاروو جـەستە خەستە هەموو شێت و دەست بەستە
یــــەکێ دوور و یــــــەك نزیـــکە یـــەکێ نــــــزم و یــــەك بڵندە
هەموو کەووت و رەوت و سەرسام وەکو لـــــەشکری شکستە
چـــــە قـــەبیلەیکی شۆخــن گـــــوڵە زەنگی خێـڵی لەیڵــــی
کــــە بەهـــــۆی ئەوینی مەجنون دەخزێن بــە دەستە دەستە
دڵــــی رووت و قووتــــی عـاشق بە ئــــومێدی رۆژی کـــــوڵمە
کەبـــــزانێ عــاشقی رووی ئـــــــــەوە رووت و رەش پـــەرستە
بە دزی دەخـــــاتە ئەستۆی سەری زوڵفـــی عـــاشقی رووی
کـــــەدەزانــــــێ خـــۆش مەرەز بوو چە جوانــــی کـردە رستە
هـەمـــوو عـــاشقانی زاری بـــە قسەێکی خــــۆش دەرەقصن
لــــــە دەمی ئەگــــەر ببیستن چـــــە گرینگە ئـــەوو مەبەستە
ئـــــەمنیش دڵــــم لـــــەوێ بـــــوو بــــــەئیشارەیکی چـــــاوی
هەڵی گرتوو بردی فەرمووی بە(ایمــــــــــامی)هەستە بەستە
(سەید کاملی ایمامی زەمبیلی)
